جارێكی تر دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی بۆ مانگی شوبات دواخرا

به‌غدا-KDP.info- بڕیار بوو ئه‌مڕۆ دووه‌مین دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی له‌باره‌ی سكاڵای دژ به هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجام بدرێت، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرا له‌وباره‌یه‌وه بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بدرێت، به‌ڵام دادگا جارێكی تر بۆ مانگی شوبات دانیشتنه‌كه‌ی دواخست.
دوای دانیشتنه‌كه‌ی 19ی كانوونی دووه‌م، دادگای فیدراڵی بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ده‌ستووری و ناده‌ستووری یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی نوێی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، بڕیار وابوو كه جارێكی تر دانیشتنی دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌ست پێ بكاته‌وه و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یش له‌وباره‌یه‌وه بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی سكاڵای دوو په‌رله‌مانتاری سه‌ربه چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی، دانیشتنه‌كه دواخرا.
شایانی باسه سكاڵای یه‌كه‌م له‌لایه‌ن باسم خه‌شان و مه‌حموود مه‌شھه‌دانی ئه‌ندامانی خولی نوێی په‌رله‌مان له دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تۆمار كرا، به‌هۆیه‌وه سه‌رجه‌م كاره‌كانی په‌رله‌مان بۆ كاتێكی نادیار هاته هه‌ڵپه‌ساردن.
دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی دادگای فیدراڵی عێراق بۆ یه‌كی شوباتی داهاتوو، دوای ئه‌وه هات هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران عالیه نسه‌یف و عه‌توان عه‌توانی ئه‌ندام له چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی شیعی، جارێكی تر سكاڵایه‌كی نوێیان تۆمار كرد.
ڕامان وریا




