سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازی له فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی ژینگه كرد
ئه‌مڕۆ له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازی له لیوا حه‌سه‌ن نوری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی ژینگه‌و شاندی یاوه‌ری كرد.
له دانیشتنێكدا فازڵ میرانی وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌یان ده‌ربڕی و باس له ره‌وشی ئێستای عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌ركردایه‌تی كورد و هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی گرنگیان هه‌یه له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ئاڵۆزییه‌كانی عێراق له هه‌موو روویه‌كه‌وه.
دواتر سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی وێڕای ده‌ستخۆشی كردنیان ئاماژه‌ی له رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی ژینگه‌دا كه رۆڵی به‌رچاویان هه‌یه بۆ پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێم كه كوردستان به‌و ژینگه له‌بارو سروشته جوان و دڵڕفێنه، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست له كاره‌كانیاندا.
له‌لای خۆیه‌وه لیوا حه‌سه‌ن نوری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی ژینگه سوپاسی مه‌كته‌بی سیاسی كرد بۆ ئه‌م پێشوازییه گه‌رمه‌ی كه لێیان كراوه‌و ئاماژه‌ی به رۆڵ و چالاكییه‌كانی فه‌رمانده‌ییه‌كه‌یان بۆ خزمه‌تكردن و پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


