گرنگیى بڕیاره‌که‌ى یه‌کێتیى ئه‌ورووپا بۆ عێراق چییه؟

شاره‌زایه‌کى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵەتییه‌کان ده‌ڵێت، ده‌رهێنانى عێراق له ڕێزى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى جێی مه‌ترسیى گه‌وره‌ن بۆ سپیکردنه‌وه‌ى پاره، یه‌کێکه له‌و بڕیاره گرنگانه‌ى ده‌بێته سه‌ره‌تا و ده‌ستپێک بۆ بووژانه‌وه‌ى ئابووریى عێراق و له نێویدا هه‌رێمى کوردستانیش، چونکه وا ده‌کات له داهاتوودا ده‌رفه‌تى سیاسیى زیاتر به‌ڕووى عێراقدا بکرێته‌وه و وڵاتانى یه‌کێتیى ئه‌ورووپا زیاتر له جاران بڕوایان به دامه‌زراوه‌کان پته‌و ده‌بێت.
دڵشاد نامق، مامۆستاى زانکۆ، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "بڕیارى یه‌کێتیى ئه‌ورووپا بۆ ده‌رهێنانى عێراق له ڕێزى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى جێی مه‌ترسیى گه‌وره‌ن بۆ سپیکردنه‌وه‌ى پاره، له‌ڕووى سیاسییه‌وه به ماناى باشبوونى ڕوانگه‌ى ئه‌ورووپییه‌کان دێت له به‌رانبه‌ر عێراقدا، به‌و پێیه‌ى تا ڕاده‌یه‌ک توانیویه‌تى ڕێوشوێنه‌کانى ڕێگرتن له سپیکردنه‌وه‌ى پاره باش جێبه‌جێ بکات، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ریى ده‌ه‌بێت لەسەر هه‌ڵوێستى وڵاتانى یه‌کێتیى ئه‌ورووپا به‌رانبه‌ر عێراق له داهاتوودا، به‌هه‌مان شێوه له‌ڕووى ئابوورى و داراییشه‌وه کاریگه‌ریى به‌هێز و باشى ده‌بێت و ده‌بێته هۆى بووژانه‌وه‌ى که‌رتى بانکى و ئاڵوگۆڕى داراییى عێراق و په‌یوه‌ندییه داراییه‌کانى نێوان بانکه عێراقییه‌کان و ده‌ره‌وه‌ى عێراق، هه‌روه‌ها ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به سیسته‌مى داراییى عێراق و ده‌شبێته هۆى ئه‌وه‌ى بانکه جیهانییه‌کان لقى خۆیان له عێراق بکه‌نه‌وه و بانکه خاوه‌ن متمانه‌کانى جیهان زیاتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراق و کوردستان و بانکه عێراقییه‌کاندا بکه‌ن له‌ڕووى دارایى و پێکه‌وه‌کارکردنه‌وه".
گوتیشى: "له لایه‌کى دیکه‌وه، ئه‌م بڕیاره به‌و مانایه دێت که عێراق وڵاتێکه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ کوردستان تواناى دانه‌وه‌ى قه‌رزى هه‌یه و مه‌ترسیى سپیکردنه‌وه‌ى پاره‌ى تێدا نییه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ڕوو له عێراق بکه‌ن و زیاتر متمانه‌ى وه‌به‌رهێنانى بیانى له عێراقدا هه‌بێت، به‌مه‌ش که‌رتى وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانکردنه‌وه و بنیادنانى ژێرخان له عێراقدا ده‌بووژێته‌وه، ئه‌گه‌ر سیسته‌مى داراییی عێراق بتوانێت خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه تازه‌یه‌دا بگونجێنێت و په‌ره به خۆى بدات.''
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بوارى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ئه‌وه‌یشى ڕوون کرده‌وه: "سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه، ئه‌م بڕیاره ئه‌وه‌یشى تێدایه که عێراقى له ڕێزى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌رهێناوه که مه‌ترسیى ئه‌وه هه‌یه گرووپه تیرۆریستییه‌کانى تێدا پاره‌دار بکرێت و پشتیوانیی دارایی‌یان بۆ دابین بکرێت، ئه‌مه‌ش واتاى ئه‌وه ده‌دات زه‌مینه‌یه‌کى له‌بار دێته ئاراوه بۆ هاتوچۆکردنى دراوى بیانى به شێوه‌ى ئازادتر بۆ عێراق و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، به‌مه‌یش متمانه‌ى ده‌وڵەتانى خاوه‌ن پێگه و کۆمپانیاکانیان به دۆخى عێراق زیاتر و باشتر ده‌بێت.''
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




