پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ محەمەد حەلبووسی

برای بەڕێز محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ
بەبۆنەی بەدەستھێنانی دەنگ و متمانەی زۆرینەی ئەندامان و دووبارە ھەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ، پیرۆزبایی گەرممان ئاراستەی بەڕێزتان دەکەین.
ئومێدەوارین بە ھاوکاری و پاڵپشتی ھەموو لایەک سەرکەوتووبن لەو ئەرکە نیشتمانی و گرنگەتاندا و، رۆڵی چاوەڕوانلێکراوی خۆتان ببینن لە پتەوکردنی پایەکانی دیموکراسی و حوکمڕانی مەدەنی و، چەسپاندنی بنەما سەرەکیەکانی دروستکردنەوەی عێراقی نوێ لەپێناو ئاشتەوایی و سەقامگیری و بەدیھێنانی خواست و داواکانی گەل و پێکھاتەکان و پێشکەوتنی وڵات، کە ئەمەش ئامانجی ھاوبەشمانە و بۆ بەدیھێنانیان ھاوکار و ھەماھەنگ و پاڵپشت دەبین.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و، ھەر سەرکوتووبن.
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٩ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢




