شاخه‌وان عه‌بدوڵلا بووه جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق

بەغدا-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق یه‌كه‌م دانیشتنی ساز كرد و ئه‌ندامانی نوێ سوێندی یاساییان خوارد، دوای ئه‌وه دانیشتنه‌كه بۆ ساتێك دوا خرا، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای كشانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مان، ده‌ست به هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تی كرا، شاخه‌وان عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ وه‌ك جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دیاری كرا.
له دانیشتنی ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تا ده‌نگ له‌سه‌ر دیاریكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران درا كه له پشكی سوننه‌یه و محه‌مه‌د حه‌لبووسی به 200 ده‌نگ پۆسته‌كه‌ی بۆ خولێكی تر وه‌رگرته‌وه، دوای ئه‌وه ده‌نگدان له‌سه‌ر دیاریكردنی جێگری یه‌كه‌م كرا، كه له پشكی شیعه‌یه و حاكم زاملی، په‌رله‌مانتاری ره‌وتی سه‌در به 182 ده‌نگ پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌نگدان بۆ دیاریكردنی پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ستی پێ كرد كه له پشكی كورده و شاخه‌وان عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر پارێزگای كه‌ركووك به 180 ده‌نگ پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرت.




