هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش: به‌رله‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌یان بپێكن خراونه‌ته خواره‌وه

ھەولێر-KDP.info- شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند، له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د كراون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار له‌ڕێگه‌ی دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كرایه ئامانج، هه‌ردوو فڕۆكه‌كه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی بنكه سه‌ربازیه‌كه كه‌وتونه‌ته خواره‌وه و زیانیان نه‌بوه.
له‌لای خۆشیه‌وه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شكستیان به دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێناوه كه ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د كراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا له‌ڕێگه‌ی چوار فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د و سه‌رجه‌میان پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه و به‌رله‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌یان بپێكن، خراونه‌ته خواره‌وه.
ڕامان وریا




