٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی گەلی تورکمان پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان/ سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی گەلی تورکمان..

بەبۆنەی(34)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتەکەتان پارتی پارتی گەلی تورکمان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەو ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین و، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو هەنگاوی زیاتر بنێن و لە خەباتی نەتەوەیی و نیشتیمانیتان بەردەوام بن بۆ بەدیهێنانی مافەکانتان.
بەو بۆنەیەوە وێرای نرخاندنی خەباتی بەردەوامی پارتەکەتان، دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر دۆستایەتی و ھەماھەنگی نێوانمان و سەرجەم پارت و هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لەو ئەزموونە و دەسکەوتەکانمان، هەروەها قووڵکردنەوەی گوتاری هاوئاهەنگی و پێکەوەژیان و پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی.
   دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و، هەر سەرکەوتوو بن..

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٧ـی ١٢ـی ٢٠٢١

هەواڵی پەیوەندیدار