٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

چەند پرسەنامەیەك لە مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز خانەوادەی خاتوو (د. بێریڤان موسڵیح خەیلانی)

 بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئەندامی پێشوتری ئەنجوومەنی نیشتیمانی عێراق لەسەر لیستی پارتیمان، خاتوو(د.بێریڤان موسڵیح خەیلانی)مان بیست، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و بنەماڵەكەتان دەكەین و، خۆمان بە شەریكی خەمتان دەزانین.

 خوالێخۆشبوو خاتوو (د.بێریڤان موسڵیح خەیلانی) كەسایەتیەكی نیشتمانپەروەر و لێهاتوو بوو، لەو ئەرك و كارانەی پێی سپێردرابوو بەوپەڕی دڵسۆزی و چالاكانە ئەنجامی دەدا و رۆڵی بەرچاوی هەبوو، لەوانەش بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی فیدراڵی بوو، ئینجا ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە خولی سێیەم.

 ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هاوكار و هەڤاڵانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان كەم بكاتەوە.

جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەكەینەوە و، داواكارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بكات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و كۆستی دیكە بەدوور بن..

انا للە وانا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسی

 پارتی دیموكراتی كوردستان

---------------------------------

 

بەڕێزان خانەوادی خوالێخۆشبوو (ئەمیر گوگە)

خەمبار بووین بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و كەسایەتی تێكۆشەر و نیشتمانپەروەر، خوالێخۆشبوو (یوسف گوگە)ی برای (ئەمیر گوگە) ئەندامی خولی پێشووی پەڕلەمانی كوردستان.

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی ئاڕاستەی خانەوادە نیشتمانپەروەرەكەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، هاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و، بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

---------------------------------

 

بەڕێزان خانەوادی خوالێخۆشبوو خاتوو (سەعدیە عەبلوش رۆستەم)

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو  خاتوو (سەعدییە عەبلوش رۆستەم)ی خوشكی كەسایەتی خوالێخۆشبوو (مەلا پەروێز كاكەیی) و پوری ھەڤاڵان (مەسعوود و كاوێس مەلا پەروێز)مان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشیی ئاڕاستەی خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین و، هاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و، بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار