٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

چەند پرسەنامەیەك لە مەكتەبی سیاسییەوە

سەرچاوە: KDP.info

بە ناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

ھەڤاڵی بەڕێز كاك رەشید سندی

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی ناوادەی دكتۆر (سەفین)ی كوڕی بەڕێزتانمان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێكۆشەر و نیشتمانپەروەرەكەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان و، ھاوڕێ و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، هاوبەشی خەمتانین.

خوالێخۆشبوو دكتۆر سەفین پزیشكێكی لاوی پێگەیشتوو و تینوی خزمەتكردن بە خەڵك و نیشتمانەكەی بوو، بەداخەوە بەو كۆچە ناوادەیەی ھەموومانی خەمباركرد. لە خودای گەورە داواكارین دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی كاكە سەفین بەر رەحمەتی خۆی بخات و، بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

_____________________________________

 

بەڕێزان خانەوادی خوالێخۆشبوو ھەڤاڵ (فەرمان مەحمود ئەحمەد)

خەمباربووین بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (مەحمود ئەحمەد مەحمود)، كە دەكاتە باوكی ھەڤاڵمان و بەرپرسی لیژنەی ناوچەی ٦ی كەركوك ( فەرمان مەحمود ئەحمەد).

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە كوردپەروەرەكەتان  و  تەواوی كەسوكار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین گیانی كۆچكردوو بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و، دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

_____________________________________

 

بەڕێزان خانەوادی خوالێخۆشبوو (حوسێن مەلازادە كۆڕێ)

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و شۆڕشی گۆڵان و كەسایەتی دیار و كۆمەڵایەتی خوالێخۆشبوو  (حوسێن مەلازادە كۆڕێ)مان بیست.

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشیی ئاڕاستەی خانەوادە نیشتمانپەروەرەكەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین و، هاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و، بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

_____________________________________

 

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو ھەڤاڵ (سەید رەشید حەمەدەمین)

بە داخێكی زۆرەوە‌ هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری شاری قەڵادزێ و ھەڤاڵی دڵسۆزی پارتیمان خوالێخۆشبوو (سەید رەشید حەمەدەمین)مان بیست.

سەرەخۆشیی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزم و دۆستانتان دەكەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

_____________________________________

 

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عەلی ئیبڕاھیم ئەحمەد)

 خەمبار بووین بە بیستنی ھەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری دەڤەری  بیتوێن و ھەڤاڵ دڵسۆزی پارتیمان خوالێخۆشبوو (عەلی ئیبڕاھیم ئەحمەد) ناسراو بە (دێوانە عەلی).

پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە كوردپەروەرەكەتان  و سەرجەم خزم و كەسوكار و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، هاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و، ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

_____________________________________

 

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو  (رەسوڵ ئیسماعیل سلێمان ھێرۆیی)

بە داخێكی زۆرەوە‌ هەواڵی كۆچی دوایی  پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ھەڤاڵی دڵسۆزی پارتیمان خوالێخۆشبوو (رەسوڵ ئیسماعیل سلێمان ھێرۆیی)مان بیست.

پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و تێكۆشەرەكەتان و سەرجەو خزم و دۆست و كەسوكاری  خوالێخۆشبوو دەكەین، هاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو بەر دلۆڤانی خۆی بخات و، بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار