عێراق لە لێواری قەیرانێکی جددیی کشتوکاڵدایە

بەغدا-KDP.info- مانگی دابێت نیشانەکانی کەمیی نان لە عێراق دەردەکەوێت، هەرچەندە دەسەڵات بەدوای ناردنی پەیامی دڵنیاییەوە بۆ هاووڵاتیان.
ئێستا عێراقییەکان هەستیان بە نزیکبوونەوەی قەیرانەکە کردووە، ئەوەش لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی ئارد، هەرچەندە لەم ساڵانەی دواییدا عێراق لەو کاڵا ستراتیژییەدا پشتی بە خۆی بەستووە.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پێشبینی دەکات بەرهەمی ئاردی نێوخۆیی تەنیا لەسەدا 44ی پێداویستییەکانی وڵات دابین بکات، تەنانەت ئەگەر وەرزی کشتوکاڵیش لە باشترین کاتدا بێت، بەو پێیەش ئەمساڵ بارانبارین لە وادەی خۆی دوا کەوتووە، جیا لە وشکەساڵیی پارساڵیش بەهۆی کەمیی بارانەوە.
ئەمەش بەو مانایەیە کە نزیکەی 40 ملیۆن عێراقی تووشی قەیرانێکی ڕاستەقینەی گەیشتن بە نان و ئەو خۆراکانەی بەرهەمی گەنمن دەبنەوە.
بازرگانیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا لە دوای کۆبوونەوەی وەزیر، عەلا جبووری لەگەڵ ژمارەیەک خاوەن کارگە و فڕن لە بەغدا ڕایگەیاند، وەزارەتەکە بەردەوامە لە پڕۆسەی دابینکردنی ئارد و، هیچ کێشەیەک لە خەزێنەی وەزارەت و لەو گەنمە خۆماڵییانەی لەلایەن جووتیارانەوە بەرهەمهێندراوە، نییە.
سەبارەت بە نرخی ئاردیش کە لەم دواییانەدا بەرز بووەتەوە، گوتی: ئەم بەرزبوونەوەیە نیگەرانییەکانی ئاردی هاوردەی بۆ بازرگانان و کەرتی تایبەت لێ کەوتووەتەوە، ئەوەش ناکەوێتە نێو ئەو ئاردەی کە لە چوارچێوەی سەبەتەی خۆراکدا وەک بەشی مانگانە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت.
خێڵان بەختیار




