پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەھید دارا تۆفیق دەکات

بەڕێزان خانەوادەی شەھید دارا تۆفیق
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (گەلاوێژ)ی ھاوژینی کەسایەتی تێکۆشەر شەھید (دارا تۆفیق)مان پێگەیشت.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده بەڕێز و کوردپەروەرەکەتان و سەرجەم کەسوکار و خزم و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەتانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان




