بەرپرسی ناوچەی ئاسۆ لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆ و کادیرانی ئیداری نێو کۆلیژەکانی زانکۆی سەلاحەدین و پەیمانگاکانی شاری هەولێر کۆبۆوە
ههولێر- KDP.info/ بەمەبەستی گرنگی دان بەبیرو بۆچونیان و دەرخستنی دواین پێشهات و گۆرانکاریوداهاتووی پرسە سیاسییەکانی ناوچەکەو هەرێمی کوردستان، ئەمرۆ ئاریان سەلاحەدین کارگێری لقی دوو و بەرپرسی ناوچەی ئاسۆ لە کۆبوونەوەیەکی فراواندالەگەڵ مامۆستایانی زانکۆ و کادیرانی ئیداری نێو کۆلیژەکانی زانکۆیسەلاحەدین و پەیمانگاکانی شاری هەولێر کۆبۆوە..
کارگێری لق لە دەستپێکیکۆبونەوەکەدا دوای خستەنە رووی دواین پێشهات و گۆرانکاری وداهاتووی پرسەسیاسیەکانی عێراق و ناوچەکەوکاریگەرییەکانی، لەم رووەوە رۆل و کاریگەری توێژانی زانکۆ و مامۆستایانیزانکۆی وەک چینێکی رۆشنبیرو نوخبەیەکی کاریگەر لە کۆمەلگا وەسف کرد، کەتوانیویانە بە زانستی و ئەکادیمی کاربکەن بۆ پێش خستنی کۆمەلگا و ئەزموونیدیموکراسی کوردستان و دروست کردنی نەوەیەکی تەندوست بەهەست و ئاراستەیەکینیشتمانی بۆ داهاتووی گەلەکەمان، هەر لەکۆبونەوەکەدا کارگێری لق تیشکی خستەسەر هەموو ئەو دەستکەوت وپێشوە چوونانەی ئەمرۆی سیاسی و کۆمەلایەتی وبونیادی ئابووری و ئاوەدانکرنەوەی هەرێمی کوردستان کە بەهەول وقوربانیدانێکی زۆری خەلکی کوردستانهاتۆتە کایەوە، لەم رووەوە تەئکیدیشی لە پالپشتی هەمەهەنگی و کارکردنیهەموو لایەک کردەوە بۆ سەرخستنی کاروهەنگاوەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وحکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو پاراستنی دەستکەوتەکان و پێشخستنیئەزمونی دیموکراسی لە کوردستان..

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


