٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن راناگەیەندرێت

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی ئۆفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی، بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن رابگەیەندرێت، بەڵام بە ھۆی ئەوەی ھەندێک لایەن داوایان کردووە لە چەند وێستگەیەک دەنگەکان بە دەست بژمێردرێن، ئەمڕۆش راناگەیەندرێت.

سەگڤان دێرەشی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رابگەیەندرێت، بەڵام بە ھۆی ئەوەی چەند لایەنێک لە پارێزگاکانی عێراق داوایان کردووە چەند وێستگەیەکی دیکە دەنگەکانیان بە دەست بژمێردرێن، ئەمڕۆش ئەنجامەکان راناگەیەندرێن".

دێرەشی باسی لەوەش کرد: "ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان بێ گرفت بووە، بەڵام لە عێراق ھەندێک لایەن داوایان کردووە کە دەنگەکانیان بە دەست بژمێردرێت، بۆیە وا دواکەوت، ئەگەر نا ئێمە لە ھەرێمی کوردستان کێشەیەکی وامان نییە و گرفتەکان زیاتر لە پارێزگاکانی عێراقن".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار