شێلی کیتڵسۆن: هەڵبژاردنی ئەم جارە دەری خست گەلی عێراق حکوومەتێکی بەهێزی دوور لە میلیشیایان دەوێت

هەولێر -KDP.info- گۆڤاری (Foreign Policy) لە شیکردنەوەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی مانگی ڕابردووی عێراق، دەری دەخەن کە هاووڵاتییان خوازیاری حکوومەتێکن کە بتوانێت بەبێ پشتیوانیی ئێران و ئەمەریکا، یان بێ میلیشیای سێبەر بێتە سەر حوکم.
شێلی کیتڵسۆن، نووسەری بابەتەکە، ئاماژەی بەوە کردووە کە هەرچەندە حەشدی شەعبیی عێراق هێمای قارەمانێتیی هەندێک لە شیعەکانی ئەو وڵاتە بوو، کاتێک ئێران یارمەتیی دا بۆ کۆتاییهاتنی کۆنتڕۆڵکردنی داعش بەسەر بەشێک لە عێراق، بەڵام ئەو سەرکەوتنانە نەبوونە هۆی سەرکەوتنیان لە دەنگداندا، ئەنجامە سەرەتایییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەری دەخەن کە گرووپە ئێرانییەکان بە لاوازی نوێنەرایەتیی هاوپەیمانیی فەتحی هادی عامری بوون و، کورسی کەمیان بەدەست ھێنا.
یەکێتیش تەنیا 16 کورسیی بەدەست هێنا و پارتی دیموکراتی کوردستان کە سەرۆک مەسعود بارزانی سەرۆکایەتیی دەکات، بە ٣٣کورسی دەنگێکی باشی بەدەست هێنا کە دوو ئەوەندەی ڕکابەری سەرەکیی خۆی بوو لە ناوچەکەدا.
ئەو نووسەرە دەشڵێت، دیارە ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە دەنگدەران دەیانەوێت بەرەو پێشەوە بڕۆن، دوور لە سەردەمی توندوتیژی و پشتبەستن بە هێزە دەرەکییەکان، لەوانە ئێران و ئەمەریکا بەرانبەر ئەو لایەنانەی کە بە دڵسۆزی زیاتر بۆ عێراق سەیر دەکرێن، دەنگەکەی 10ی ئۆکتۆبەریش وا دەردەکەوێت کە بایەخێکی ئاشکرای بە خەڵکی عێراق نیشان داوە.
ئەو بەردەوام بوو کە دەنگدانەکە دەتوانێت نوێنەرایەتیی گۆڕینێکی گرنگ بکات لە دیمەنی سیاسیی عێراقدا. سەرەڕای ئەوەی کە هەڵبژاردنەکە پارێزراوترین بوو لە دوای داگیرکردنی ئەمەریکا لە ساڵی 2003.
ئاماژەی بەوەش دا کە هەرچەندە زۆرێک لە خەڵکی عێراق خوازیاری حوکمی یاسان، بەڵام زۆر بە سادەیی لەو باوەڕەدا بوون کە پرۆسەی سیاسی یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، چەندین تەحەدا هەبوو کە ڕووبەڕووی حکوومەتی داهاتوو دەبێتەوە.
بۆ ئەوەی حکوومەت ئەو کارە بکات، پێویستە ئەوە پێشان بدات کە دەکرێت متمانە بەوە بکرێت کە بەتەنیا بوەستنەوە بەبێ پشتیوانی و بێ پێویستی بە واشنتن، یان تاران، یان گرووپە چەکدارەکان، کە بە نهێنی و لەسەر شەقامەکان کار دەکەن.
خێڵان بەختیار




