پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی حزبی (بیت نەهرینی دیموکراسی)

بەڕێزان/ رۆمیۆ هەکاری سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبی بیت نەهرینی دیموکراسی..
بەبۆنەی(٤٥)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حزبی بیت نەهرینی دیموکراسی، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین و، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو هەنگاوی زیاتر بەرەو پێش بنێن و لە خەباتی رەواتاندا بەردەوام بن بۆ بەدیهێنانی مافەکانتان.
بەو بۆنەیەوە وێرای بەرز نرخاندنی خەباتی درێژخایەنی حزبەکەتان لە بزووتنەوەی چەکداری و سیاسی دژ بە ستەم و زۆرداری، دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر هاوپەیمانی نێوانمان و سەرجەم پارت و هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لەو ئەزموونە و دەسکەوتەکانمان، هەروەها قووڵکردنەوەی گوتاری هاوئاهەنگی و یەکدەنگی و پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و پێکەوەژیان و کولتووری فرەئایینی و ئایینزا و نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستاندا.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین..هەر سەرکەوتوو بن..
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١/١١/٢٠٢١




