هەڤال و كادیرو فەرماندەی هەردوو شۆرشی مەزنی ئەیلول و شۆرشی گوڵان قادر عەزیز كۆچی دوایی كرد

دەزگای شورشی ئەیلول رایگەیاند كە بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەڤال و كادیرو فەرماندەی هەردوو شۆرشی مەزنی ئەیلول و شۆرشی گوڵان و ئەندامی دەزگای بالای ئەیلول هەڤال (قادر عزیز مولود) كۆچی دوایی كرد . ناوبراو لەساڵی 1962 پەیوەندی بە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە، تاكو ساڵی 1975 وەكو فەرماندەو سەرلقێكی قارەمانی هێزی دەشتی هەولێر رۆلی قارەمانانەی خۆی گێراوە لە سنوری دەشتی هەولێرو ناوچەكانی خۆشناوەتیدا . لەساڵی 1975 دوای نسكۆ ئاوارەی ئێران بووەو لەساڵی 1979 پەیوەنی بە شۆرشی گوڵانی پێشكەوتوخواز كردووە لە سنوری لقی 2 وەكو ئەندام و كارگێری ناوچەو بەرپرسی ناوچە رۆلی كاریگەری لەشۆرشی گوڵان هەبووە تاكو راپەرینی ساڵی 1991 لە راپەرین بەشداری كردووە لە ئازادكردنی شارو شارۆچكە و پاككردنەوەی كوردستان لە مۆلگەكانی رژێمی بەعسی روخاودا. لەساڵی 2000 لەگەل دامەزراندنی دەزگای باڵای ئەیلول وەكو رێزلێنانێك بۆ خەبات و قوربانی دانی ناوبراو كراوە بە جێگری بەرپرسی ل. د ئەیلول هەولێر و دواتر بە ئەندامی دەزگای باڵای ئەیلول. هەڤال (قادر عزیز ) چەندین سالە بەهۆی نەخۆشیەكی كوشندە لەسەر جێگا كەوتبوو دوای مل ملانەیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشییەكەی سەرئەنجام لەرۆژی 24|2|2013 گیانی پاكی بەخشییە خاكی كوردستان و كەلەنێكی گەورەی خستە رێزی هەڤالانییەوە هەر بەم بۆنەیەوە پرسەو سەرە خۆشی خۆمان ئاراستەی كەسوكار و بنەماڵەی ناوبراو و گشت هەڤالانی دەكەین هیواخوازین خوای مەزن رەحمەتی بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبوری بداتە دڵی خانەوادە بەرێزەكەیان انا للە وانا الیە راجعون

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


