عێراق و سعودیە لە ئەنجامدانی گرێبەستێک نزیکن
__2021_10_24_h19m39s43__HK.jpg)
ریاز-KDP.info- وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، پێنجەمین کۆبوونەوەی لیژنەی وزە و پیشەسازییەکانی عێراق و سعوودیە لە ڕیاز، باس لە ئەگەری وەبەرهێنان و بەشداریکردن لە پڕۆژەی پەیوەندیکردنی کارەبای کەنداو دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی فورات نیوز، کۆمسیۆنی وزە و بەرهەمهێنانی عێراق و سعوودیە، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕیاز کۆبوونەوەیەکیان بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندی کارەبا و پەرەپێدانی کێڵگەکانی غاز ئەنجامدا.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی لیژنەی عێراق و وەزیری نەوت، ئیحسان عەبدولجەبەیر ئیسماعیل، جەختیان لەسەر گرینگی هاوکاری ئابووری و تێکەڵبوون لەگەڵ عەرەبستانی سعوودی کردووەتەوە، هاوکات پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو لە هەموو بوارەکاندا گەشە پێبدەن و، جەختیان لەوە کردەوە ڕاسپاردەکان بۆ خێراکردنی جێبەجێکردنی پرۆژەکانی پەیوەست بە ئەگەری بەشداریکردن و وەبەرهێنان لە گەشەپێدانی ژمارەیەک کێڵگە، بە پێکهاتەی هایدرۆکاربۆنی گازی.
بەپێی لێدوانەکە، عەبدولعەزیز بن سەلمان، وەزیری وزەی سعوودیە، جەختی لەسەر پەرۆشی سعوودیە بۆ بەرزکردنەوەی هاوکاری دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵاتی برایانە، لە پێناو بەرژەوەندی هاوبەش، هاوکات پشتیوانی شانشینی سعوودیەش بۆ عێراق دووپات کردووەتەوە.
عادل کەریم وەزیری کارەبای عێراق بەوەکالەت، ئاماژەی بەوەداوە، کە گفتوگۆکانی نێوان وڵاتەکەی و سعوودیە، ماوەیەکی دوورودرێژە بۆ یەکلاکردنەوەی گرێبەستی پەیوەندیکردنی کارەبا لە نێوان عێراق و کەنداودا هەیە.
لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، کەریم باسی لەوە کردووە، ئەوان لە گفتوگۆکانەوە ڕێگایەکی دووریان هێناوە بۆ یەکلاکردنەوە و واژۆکردنی گرێبەستەکە بۆ چەند ساڵی دابێت.
خێڵان بەختیار




