٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (مامۆستا گۆران)

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو( مامۆستا گۆران)

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ و کەسایەتی تێکۆشەری گەلەکەمان (مامۆستا گۆران)مان بیست.
بەو بۆنە خەمناکەوە بەناوی خۆمان و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیمانەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و ئاشنا و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

خوالێخۆشبوو (مامۆستا گۆران) تێکۆشەرێکی دێرین و لە بنەماڵەیەکی ناسراو و نیشتیمانپەروەر بوو، ڕۆڵی لە خەباتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەماندا دیار و گرنگ و مایەی شانازییە، هەروەها خوالێخۆشبوو چەند بەرپرسیارەتیەکی لەئەستۆ گرتبوو لەوانە بەرپرسی پێشووی لقی 23ی مەخموور و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتیمان بووە.

جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان رادەگەیەنین و، لە خوای گەورە داواکارین لە خەم و کۆستی دیکە بەدوور بن و گیانی خوالێخۆشبوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بکات.

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار