١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

ژۆن كریستۆف كامبدلی: رێزدار مەسعود بارزانی سەركردەیەكی لێهاتوو و شارەزایە و رۆڵی گرنگی هەیە لە چارەسەركردنی ئاشتیانەی كێشەكان

سەرچاوە: KDP.info

بەمەبەستی زیاتر ئاشنابوون بە رەوشی هەرێم و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان كوردستان و پارتی سوشیالستی فەرەنسی، شاندێكی پارتی سۆشیالستی فەرەنسی كە پێكهاتبوو لە بەرێزان ژۆن-كریستۆف كامبەدلی جێگری سەرۆكی پارتە سوشیالستە ئەوروپییەكان بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی سۆشیالستی فەرەنسی ئەندام پەرلەمان فەرەنسا، گریم پاگزاد ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی سۆشیالستی فەرەنسی و سپایستان كریكو رواێژكار لە پارتی سۆشیالستی فەرەنسی رۆژی 23ی ئەم مانگە سەردانی هەولێری پایتەختی كرد و ئێوارەی هەمان رۆژ لە مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی لە لایەن، دكتور كەمال كەركوكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی سەرپەرشتی پەیوەندییەكانی پارتی و ئەحمەد كانی ئەندامی سەركردایەتی بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانیەكان و هێمن هەورامی ئەندامی سەركردایەتی بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی و چەند ئەندام مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە بە گەرمی پێشوازی لە شاندی ناوبرا كرا.

د.كەمال كەركووكی وێڕای بەخێرهێنانی شاندەكە رۆڵی پارتی سۆشیالستی بە بەرز نرخاند لە پشتیوانی گەلی كوردستان و ئاماژەی بە گرنگی ئەو پەیوەندییانە كرد، باسی لە رەوشی ئەمڕۆی هەرێم و خەباتی گەلی كوردستان كرد، ئاماژەی بە پرۆسەی دیموكراسی و بونیادنانی كۆمەڵگای مەدەنی و هەوڵەكان لە پێناو ئازادی و ئاسوودەی و یەكسانی هاووڵاتیانی لە كوردستان كرد و ئاماژەی بە پەرلەمان و پێكهاتەی و رێژەی ئافرەتان كرد.

سەبارەت بە پەیوەندییەكانی هەرێم لە گەڵ حكوومەتی ناوەندی، كەركووكی پابەندی سەركردایەتی كوردستانی بە دەستور عێراقی دووپات كردەووە، ئەوەشی خستەروو كە سەرجەم كێشەكان پێویستە بە گوێرەی دەستور و دیالۆك و رێككەوتنامەكان چارەسەر بكرێت، پەیوەندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی ناوچە تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكە بوو، بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی گوتی سەرجەم پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە لەسەر بەرژەوەندی هەموو لایەك دەبێت بە بێ دەستوردان لە كاروباری ناوخۆ، لە بارەی قەیرانی سوریا د. كەمال كەركوكی هیوای خواست كێشەكە بەزووترین كات چارەسەر بكرێت و رێز لە بڕیاری گەلی سوریا دەگیرێت.

هیمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە وێرای گرنگی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لا بە ئیجابی هەڵسەگاند هیوای خواست كەوا پەیوەندییەكان زیاتر بەرەوپێش بجن و ئەو رێككەوتنامەی لە لایەن سەرۆكی پێشووی فەرەنسا ساركۆزی وسەرۆك بارزانی واژ كرا بەیاخێكی گرنگی هەیە بۆیە پێویستە ئەو بڕكانەی تا ئێستا جێبەجێ نەكراوە، جێبەجێ بكرێت و شاندی هەردوو لا زیاتر سەردانی یەكدی بكەن چ لەسەر ئاستی حزب یا حكوومەت، هەروەها كۆمپانییە فەرەنسییەكان زیاتر كارابن لە كوردستان.

ژۆن-كریستۆف كامبەدلی خۆش حاڵی و سوپاسی خۆی و شاندی یاوەری بۆ ئەم سەردانە و پێشوازییە گەرمە دەربڕی و گوتی: ئێمە ئاگادارین لە خەباتی گەلی كورد و سەقامگیری و ئارامی رەوشی كوردستان بۆیە لە نزیكەوە ویستمان بارودۆخەكە ببینین و كوردستان ناوچەیەكی ئارامە لە رۆژهەڵاتێكی پڕ كێشە، بۆیە ئێوە رۆڵی گرنگتان هەیە لە سەقامگیری و هێوری ناوچەكە ئێوە ئامرازی ئاشتین لە ناوچەكە نەك كێشە و رێزدار مسعود بارزانی كەسایەتییەكی و سەركردەیەكی شارەزا و لێهاتووە بۆ دابینكردنی ئاشتی و چارەسەركردنی گرفتەكان بە شێوەیەكی ئاشتیانە و گفتوگۆ و دووپاتی زیاتر و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لا كرد

هەواڵی پەیوەندیدار