١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

کادیرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسنوری پارێزگای موسڵ لەلایەن تیرۆرستان شەھیدکرا

سەرچاوە: KDP.info

موسل- تایبه ت به KDP.info / سەعید مەموزینی بەرپرسێ راگەیاندنی لقی 14پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.info رایگەیاند: ئەمڕۆ کادیرێکی لیژنەی ناوچەی وانکێی پارتی دیموکراتی کوردستان کە سەر بە لقی١٤ پارتییە لە پارێزگای موسڵ لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەی لێکراو ولە ئەنجامدا شەھید بوو

سەعید مەموزینی گوتیشی: تیرۆرکردنی ئەم کادیرەش لە درێژەی ئەو کۆمەڵە دەستدرێژیانەیە کە دەکرێتە سەر کادیران ولایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ، بەڵام ئەمجۆرە کردەوانە نابنە رێگر لە بەردەم کارکردنمان لە سنوری پارێزگای موسڵ و بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی خەڵکی پارێزگای موسڵ

مەموزینی رونیشیکردەوە ئەو کادیرەی پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئەمڕۆ شەھید کرا ناوی مەحمود ئەحمەدە.

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار