٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

فازڵ میرانی پێشوازیى له‌ كونسوڵى گشتیی نوێى شانشینى ئوردن له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ له‌ باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى، فازڵ میرانى، سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازیى له‌ فوئاد خازر ئەلمەجالی، كونسوڵى گشتیی نوێى شانشینى ئوردن له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى، وێراى به‌خێرهێنانى میوان، پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ كونسوڵى گشتیى نوێى ئوردن كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست له‌ ئه‌ركه‌كانیدا له‌پێناو په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندیى مێژووییى نێوان هه‌رێمى كوردستان و شانشینى ئوردن و سوپاسى به‌ڕێز هەیسەم ئەبولفول، كونسوڵى پێشووى شانشینى ئوردنى كرد كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى باش، كار و ئه‌ركه‌كانى به‌ڕێوه ‌برد.

فازڵ میرانى هه‌ڵوێستى خاوه‌نشكۆ شا عەبدوڵڵا و شانشینى ئوردنی بۆ پشتیوانیكردنى هه‌رێمى كوردستان له‌ قۆناغه‌ جیا جیاكاندا به‌رز نرخاند و ئاماده‌ییى پارتى دیموكراتى كوردستانیشى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌پێناو سه‌رخستنى كاره‌كانیان و زیاتر پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ربڕى.

دواتر میرانى جه‌ختى له‌ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد و ئارام لە عێراق كرده‌وه‌ كه‌ زامنى پاراستنى سه‌قامگیریى سیاسى و ئابوورى و ئه‌منى بكات و ره‌نگدانه‌وه‌ى خواستى هه‌مووان بێت.

كونسوڵى گشتیى شانشینى ئوردن سوپاسى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسیى كرد بۆ ئه‌م پێشوازییه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ ''هه‌وڵى زیاتر ده‌ده‌ین بۆ پته‌وتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانمان''. دواتر بارودۆخى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه ‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار