١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

به‌رپرسی لقی 2 پێشوازی كرد له‌ هه‌ردوو یاریزانی هێزی لەشی شاریهەولێر چالاك حوسێن و یاریزان محەمەد فتاح

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر- KDP.info/  دوایی سەركەوتنیان لە پالەوانییەتی ئاسیای كلاسیكۆ لە وڵاتی هندستان، ئەمرۆعه‌لی حوسێن بەرپرسی لقی دوو بە ئامادەبونی كارگێرانی لق و بەرپرسی نوسینگەی وەرزشوانان لەهەولێر، پێشوازی لە هەردوو یاریزانی هێزی لەشی شاری هەولێر چالاك حوسێن و یاریزان محەمەد فتاح كە توانیویانە پلەی یەكەم و دووەم لەسەرئاستی ئاسیا لە نێو هەژدە وڵاتی ئاسیه‌وی بەدەست بهێنن.
بەرپرسی لق دوایی تیشك خستنە سەر هەموو دەستكەوتەكان، پێشكەوتنەكانی بواری وەرزشیشی بەگرنگ و پربایەخ بۆ قۆناغی ئەمرۆی هەرێم بەبەرزی وەسفكرد، هەروەها رۆلی وەرزشكارانی لە هەموو ئاستەكانی وەرزشدا چ لە خولەنێودەولەتی و عەرەبی و عێراقی و كوردستانیدا سەركەوتن وپێشكەوتنی گەورەوخەلاتی نایابیان بەو مەبەستە بەدەست هێناوە، ئەمەش جێگای شانازیە بۆئەزموون و كیانی دیموكراسی كوردستان، هەر لەو دیدارەدا بەرپرسی لق تەئكیدیكردەوە ئەمرۆ رۆلی وەرزش هیچی كەمتر نیە لە سیاسەت بۆ ناساندن و پێشكەوتنی میللەتان بەدونیادا و لەم روانگەوەش ستایشی یاریزانانی شاری هەولێری كردكە توانیویانە ببنە پێشەنگ لە نێو هەموو ئاستەكاندا،پاشان خەلاتی رێزلێنان لەلایەن بەرپرسی لق بەخشرایە هەردوو یاریزان، ئەوەی جێگای باسە هەردوو یاریزان لە چەندین پالەوانیەتی نێودەولەتی و عەرەبی و عێراقی و كوردستانیدا سەركەوتن و مەدالیای زێرو زیو برۆنز بەدەست بهێنن......‌

هەواڵی پەیوەندیدار