فازڵ میرانی له باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى پێشوازیی لە سه‌رۆكى لیژنه‌ى پارئولمپیى كوردستان و شاندى یاوه‌رى کرد

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ له باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى، فازڵ میرانى، سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى، پێشوازیى له زاهر ڕەشید، سه‌رۆكى لیژنه‌ى پارئولمپیى كوردستان و شاندى یاوه‌رى کرد كه پێك هاتبوو له كۆڤان حەسەن، یاریزانى خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و هه‌ڵگرى میدالیاى زێڕ له ئۆلمپیاى 2016 له ''ڕیودۆجانیرۆ'' و ڕەعد، مامۆستاى ڕاهێنه‌ر.
سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى زۆر به‌گه‌رمى به‌خێرهاتنی لە میوانەکان كرد و ده‌ستخۆشیى له قاره‌مان و پاڵه‌وانى وه‌رزشى، كۆڤان حەسەن كرد به بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنه‌كانى و به‌ده‌ستهێنانى میدالیاى زێڕ كه جێگاى شانازییه بۆ ئێمه‌ى كورد، خاوه‌ن پێداویستییه‌كى تایبه‌ت بتوانێت ئه‌م سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وتانه به‌ده‌ست بێنێت.''
دواتر میرانى باسی له گرنگیى وه‌رزش و ڕۆڵى وه‌رزش له ناساندنى گه‌لان به یه‌كترى كرد و گوتی، پاڵەوانانی وەرزشی، ناو و ئاڵاى كوردستان له جیهاندا به‌رز ده‌كه‌نەوە و گرنگه پاڵپشتیى زیاتر بكرێن بۆ داهاتوو.
سه‌رۆكى لێژنه‌ى پارئۆلمپیی كوردستانیش سوپاسى سکرتێری مه‌كته‌بى سیاسیى كرد بۆ ئه‌م پێشوازى و ڕێزلێنانه‌ى كه لێیان كراوه و كورته‌یه‌ك باسی له كار و چالاكییه‌كانى لێژنه‌ى پارئۆلمپیى كوردستان كرد و ئاماژه‌ى به كێشه و گرفته‌كانیان دا، به‌تایبه‌تى له دواى سه‌رهه‌ڵدانى كۆرۆنا.




