٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

بەریتانیا: پشتیوانی لە هەرێمی كوردستان دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە دیدارێكدا لەگەڵ سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆنسوڵی نوێی بەریتانیا، پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ سەقامگیریی هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.

ئەمڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی، فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازی لە (دیڤید هنت) كۆنسوڵی نوێی بەریتانیا و شاندی یاوەری لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا، وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە كۆنسوڵی تازە كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەركەكەیدا بۆ خواست، ئامادەیی پارتی دیموكراتی كوردستانیشی بۆ هاوكاری و هەماهەنگی لە پێناو سەرخستنی كارەكانیان و زیاتر پتەوكردنی پەیوەندییەكان، دەربڕی.

لای خۆیەوە، كۆنسوڵی نوێی بەریتانیا سوپاسی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی كرد بۆ ئەم پێشوازییە و، پشتیوانیی بەریتانیاشی بۆ سەقامگیریی هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوون.
 

هەواڵی پەیوەندیدار