پارتی برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی پارێزگارانی کوردستان کرد
_(3)__2021_09_04_h14m56s14__ER.jpg)
برووسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ (٣٠)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی پارێزگارانی کوردستان
بەڕێزان/ سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی لە پارتی پارێزگارانی کوردستان
بەبۆنەی (٣٠)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی پارێزگارانی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوە و ئەندامان و لایەنگرانی پارتەکەتان دەکەین و، ئومێدی بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە کار و چالاکی و بەرنامەی داھاتووتان.
بەو بۆنەیەوە و لەو دەرفەتەدا جارێکی دیکە جەخت لەسەر ھەماھەنگی نێوانمان و سەرجەم ھێز و پارتە سیاسییەکانی کوردستان دەکەینەوە بۆ داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکانمان و بەدیھێنانی گشت مافە رەواکانمان.
دووبارە یادی دامەزراندنی حزبەکەتان پیرۆز بێت... ھەر سەرکەوتوو بن.
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٤ـی٩ـی٢٠٢١




