٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پرسەنامەی پارتی بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی ناودار (د.کازم حەبیب)

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو(د.کازم حەبیب)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی رووناکبیر و تێکۆشەر(د.کازم حەبیب)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەین و، خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.

خوالێخۆشبوو(د.کازم حەبیب) کەسایەتیەکی دیار و تێکۆشەرێکی دێرین و ئەکادیمیەکی ناسراو بوو، بە درێژایی تەمەنی وەک سیاسەتوان و بیرمەندێکی عیراقی لە رێگەی بزووتنەوەی نیشتیمانی عیراقی خزمەتێکی زۆری کێشە رەواکانی گەلانی عیراقی کردووە، هەروەها دۆست  و داکۆکێکەرێکی راستەقینەی مافە رەواکانی گەلەکەمان بوو، بۆیە لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە بۆ هەموو لایەکمان.

هیواخوازین هاوخەمی دڵسۆزان و هاوسۆز و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و دڵنەواییتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و  خودای گەورەش گیانی خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات. 
  
انا للە وانا الیە راجعون   
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار