٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عێراق: هێزێکی تایبەت بۆ وەرگرتنی دۆسیەی ئەمنی لە شنگال پێک دەهێندرێت

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند، ھێزێک لە دانیشتووانی شنگال  پێک ھێنراوە تا دۆسیەی ئەمنیی سەنتەری قەزاکە بەڕێوە ببات.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییی عێراق، قاسم ئەعرەجی، ڕاگەیاند: ھێزێک لە دانیشتووانی شنگال پێک هێنراوە بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئەمنیی قەزاکە و، ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو هێزە لە دوو ھەزار و 500 کەس پێک دێن.

سەبارەت بە ڕێککەوتنەکەی شنگال لە نێوان هەولێر و ناوەنددا، قاسم ئەعرەجی ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو ڕێککەوتنە، ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانەیە و ناتوانن ڕێککەوتنێک بکەن کە جێگای ڕەزامەندیی ھەمووان بێت.

خێڵان بەختیار

 

هەواڵی پەیوەندیدار