چوار پرسەنامە لە مەکتەبی سیاسی پارتییەوە
_(3)__2021_08_25_h16m48s2__ER.jpg)
بەناوی خوای بەخشندە و میھرابان
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عوسمان گۆڕەیی)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و راپەڕین، ھەڤاڵی دڵسۆز و وەفاداری رێبازی بارزانی و پارتیمان، خوالێخۆشبوو(عوسمان گۆڕەیی)مان بیست.
بەو بۆنەوە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەر و کوردپەروەرەکەتان و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، شەریکی خەمتانین.
خوازیارین هاوخەمی هەموولایەک ببێتە مایەی دڵنەواییتان و لە کۆستی دیکە بەدووربن و خوای گەورە گیانی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات.
اناللە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (جەمال عەبدولکەریم)
خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و تێکۆشەر، ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (جەمال عەبدولکەریم) ناسراو بە (جەمال مام عەدول).
بەو بۆنەوە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە کوردپەروەرەکەتان و کەسوکار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، شەریکی خەم و پەژارەتانین.
لە خوای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامیتان پێ ببەخشێت و لە کۆستی دیکە بەدووربن و ھەڤاڵی کۆچکردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بکات.
اناللە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان خانەوادەی (محەمەد حاجی عەبدوڵڵا وولاغ لوی)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی کەسایەتی دیار و دڵسۆزی پارتیمان، خوالێخۆشبوو (محەمەد حاجی عەبدوڵڵا وولاغ لوی)مان بیست.
بەو بۆنەوە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەتان و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، ھاوبەشی خەمتانین.
ھیوادارین هاوخەمی هەموولایەک ببێتە مایەی سەبووری و دڵنەواییتان و لە کۆستی دیکە بەدووربن و خوای گەورە گیانی ھەڤاڵی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات.
اناللە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
ھەڤاڵی بەڕێز عادل نووری
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاکە (ملازم نووری) برای بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بەو بۆنەوە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەین و، شەریکی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامی بە بنەماڵەکەتان و کوسوکارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و بە بەھەشتی بەرینی شادبکات.
اناللە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان




