٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سەرەخۆشی لە خالید جەوھەر ئاغاو ھەر سێ خانەوادەی بیا تۆما و حەسەن تەیب و حاجی رەسوڵ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو ( بیا تۆما)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی نیشتمانپەروەر مام (بیا تۆما) و ھاوژینی بەڕێزیان_مان بیست.
بەو بۆنەوە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و ئاشنایانی بنەماڵەکەتان دەکەین و، شەریکی خەمتانین.
خوازیارین هاوخەمی هەموولایەک ببێتە مایەی دڵنەواییتان و لە کۆستی دیکە بەدووربن و خوالێخۆشبووانیش بەبەهەشتی بەرین شاد ببێت.
اناللە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو ( حەسەن تەیب)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و گوڵان، خوالێخۆشبوو (حەسەن تەیب)مان پێگەیشت.
بەو بۆنەوە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە کوردپەروەرەکەتان و کەسوکار و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، ھاوبەشی خەمتانین.

لە خوای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامیتان پێ ببەخشێت و لە کۆستی دیکە بەدووربن و ھەڤاڵی کۆچکردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بکات.

اناللە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان


ھەڤاڵی بەڕێز خالید جەوھەر ئاغا

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان بیست.
بەو بۆنەوە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەین و، شەریکی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامی بە بنەماڵەکەتان و کەسوکارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و بە بەھەشتی بەرینی شادبکات.

اناللە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان


بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی رەسوڵ خوا مراد)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و سەرلقی شۆڕشی مەزنی ئەیلول، خوالێخۆشبوو ( حاجی رەسوڵ خوا مراد)مان پێگەیشت.
بەو بۆنەوە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و خزم و دۆست و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

ھیوادارین هاوخەمی هەموولایەک ببێتە مایەی دڵنەوایی خانەوادە بەڕێزەکەتان و لە کۆستی دیکە بەدووربن و، خودای گەورە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

اناللە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
 

هەواڵی پەیوەندیدار