٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسی پارتی پیرۆزبایی لە بزووتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ (٢٨) ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان

بەڕێزان/ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان..

بەبۆنەی (٢٨)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین و، ئومێدەوارین لە بەرنامە و چالاکییەکانتان بەردەوام وسەرکەوتوو بن.

لەم دەرفەتەدا جەخت لە زەرورەتی بوونی ھەماھەنگی و پەیوەندی و، بەهێزکردنی یەکڕیزیی و یەک گووتاری لە نێوان سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەینەوە بۆ پارێزگاریکردن و پێشخستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان و گەیشتن بە ئامانجە رەواکانمان.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هەر سەکەوتوو بن.. 

 

مەکتەبی سیاسی

 پارتی دیموکراتی کوردستان

١٥ـی ئابی ٢٠٢١

 

هەواڵی پەیوەندیدار