برووسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ یادی دامەزراندنی پارتی نەتەوەیی کوردستان
__2021_08_14_h17m31s35__HK.jpg)
بەڕێز/ جەبار میرزا رۆستەم سکرتێری پارتی نەتەوەیی کوردستان..
بەڕێزان/ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی نەتەوەیی کوردستان.
بەبۆنەی(٢٥)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی نەتەوەیی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەین و، هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە کاروچالاکییەکانتان.
لەم بۆنەیەدا وێڕای پیرۆزباییمان، جەخت لەسەر هاوئاھەنگی نێوانمان دەکەینەوە بۆ پێشخستن و پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و تەبایی لە نێوان پارت و هێزە سیاسییەکانی کوردستان بۆ دابینکردنی ئارامی و ئایندەیەکی گەشتر بۆ هاووڵاتیان.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هەر سەکەوتوو بن...
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٤ـی ئابی ٢٠٢١




