٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو فائیق تۆفیق دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو فائیق تۆفیق

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ھەڤاڵ و پێشمەرگەی دڵسۆز و وەفاداری ڕێبازی بارزانی و پارتیمان، خوالێخۆشبوو (فائیق تۆفیق) ناسراو بە (فایەقەڕەش)مان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان و سەرجەم کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی کاکە فایەق دەکەین.

خوالێخۆشبوو (فایەقەڕەش) پێشمەرگەی تێکۆشەری ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و، فەرماندە و کادیرێکی بە ھەڵوێستی خەباتی رزگاریخوازیمان بوو، لە دوای راپەڕینیشەوە بەھۆی لێھاتووییەوە چەندین پۆست و بەرپرسیاریەتی حزبی و ئیداری پێسپێردراوە و بەوپەڕی دڵسۆزی و كارزانییەوە لە خزمەتکردن بەردەوامبووە. ھیوادارین ھاوخەمی دۆست و ھەڤاڵ و ھاوکارانی ببێتە مایەی دڵنەوایی خانەوادە بەڕێزەکەتان و ھەموو لایەک.

جارێکی دیکە ھاوخەمی خۆمان دووپات دەکەینەوە و لە خودای گەورە داواکارین گیانی کاکە فایەق بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و بە بەھەشتی بەرینی شادبکات و، سەبووری و ئارامی بە خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مەکتەبی سیاسی 

پارتی دیموکراتی کوردستان

٧ـی٨ـی٢٠٢١

هەواڵی پەیوەندیدار