بروسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ یادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ یادی دامەزراندنیان، بروسکەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەكات.
دەقی بروسکەی مەکتەبی سیاسی پارتی:
برووسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ یادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
بەڕێز/ کاک محەمەدی حاجی مەحموود سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان..
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان..
بە بۆنەی(٤٥)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین لە پێناو بەدیهێنانی مافە رەواکانمان و داکۆکیکردن لە دەسکەوتەکانمان بەردەوامبن لە خەبات و تێکۆشان.
تێکۆشان و خەباتی حزبەکەتان لە رەوتی بزووتنەوەی رزگاری خوازیی نەتەوەییماندا دیار و کاریگەر بووە و، لەو رێگایەشدا قوربانی زۆرتان داوە و تاکو ئەمڕۆش بەردەوامن شانبەشانی حزب و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی کوردستان بۆ پاراستنی ئەو ئەزموونەی بە خوێنی شەهیدەکانمان هاتۆتە دی.
بەو بۆنەیەوە وێڕای پیرۆزبایی گەرممان، جارێکی دیکە جەخت لەسەر هەماهەنگی پتەوی نێوانمان دەکەینەوە و سوورین لەسەر زیاتر پێشخستن و پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و یەکڕیزیی و تەبایی لە نێوان سەرجەم پارت و هێزە سیاسییەکانی کوردستان بۆ دابینکردنی ئارامی و ئایندەیەکی گەشتر بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هەر سەکەوتوو بن..
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٧ـی٨ـی٢٠٢١




