پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عیسا محەمەد یاسین و خانەوادەی بابە تاھیر بەگی تەیار دەکات
_(11)__2021_08_07_h16m48s32__ER.jpg)
بەڕێزان خانەوادەی عیسا محەمەد یاسین
بهداخێکی زۆرهوه ههواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی تێکۆشەر و وەفاداری رێبازی پیرۆزی بارزانی و پارتیمان خوالێخۆشبوو(عیسا محەمەد یاسین)مان پێگەیشت.
پرسە و سهرهخۆشی ئاراستهی خانهوادە تێکۆشەرەکەتان و خزم و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دهکهین و، بهشداری خهمتانین.
لە خودای گەورە داواکارین گیانی ھەڤاڵی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینیان شاد بكات و، سەبووری و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان خانەوادەی بابە تاھیر بەگی تەیار
خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و كەسایەتی بەھەڵوێست خوالێخۆشبوو(تاھیر سەلیم فەرەج) ناسراو بە(بابە تاھیر بەگی تەیار).
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێز و كوردپەروەرەكەتان و كەسوكار و خزم و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبووری و ئارامی بەخانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.
انا لله وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان




