٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی تەیار ئیسماعیل ئاغا زێباری و خانەوادەی حاجی حوسێن ئیسماعیل چێوەیی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی تەیار ئیسماعیل ئاغا زێباری

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی نیشتمانپەروەری دەڤەری دینارتێ خوالێخۆشبوو (تەیار ئیسماعیل ئاغا زێباری)مان بیست.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و خزم و ئانشایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، هاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا لله وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان


--------------------------------------------------------------------


بەڕێزان خانەوادەی حاجی حوسێن ئیسماعیل چێوەیی

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی بەوەفای شۆڕشی ئەیلوول و كەسایەتی نیشتیمانپەروەر(حاجی حوسێن چێوەیی) ناسراو بە(حوسێن خەنجەر).
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێز و كوردپەروەرەكەتان و كەسوكار و خزم و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبووری و ئارامی بەخانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.

انا لله وانا الیە راجعون


مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار