٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی لە بزووتنەوەی گۆڕان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

برووسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ(١٢)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان

بەڕێزان/ رێکخەری گشتی و ئەندامانی جڤاتی گشتی و نیشتیمانی لە بزووتنەوەی گۆڕان..

بە بۆنەی (١٢)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی بزووتنەوەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین لە کار و بەرنامەی داهاتووتان هەنگاوی بونیاتنەرانەتر بنێن بۆ زیاتر خزمەتگەیاندن بە دۆزی رەوای گەلەکەمان.  

ئێمە لە کاتێکدا ئەو یادەتان پیرۆز دەکەین، رۆڵی گرنگ و کاریگەری ئێوە لە ئەزموونی حوکمڕانی هەرێم و پرۆسەی سیاسی بەرز دەنرخێنین، هەروەها جەخت دەکەینەوە سەر هاوپەیمانێتی و هەماهەنگی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکانمان و بەدیهێنانی گشت مافەکانمان. 

 لەو دەرفەتەدا هیوادارین بە هەموو لایەک دڵسۆزانە و بەرپرسانە هەوڵ بدەین بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گیروگرفتەکان و پتەوترکردنی بنەماکانی هاوئاهەنگی و دیموکراسی و دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی رۆشن و شایستە بۆ رۆڵەکانی گەلەکەمان.

دووبارە یادی دامەزراندنی بزووتنەوەکەتان پیرۆز بێت و هەر سەکەوتوو بن..

       

مەکتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

٢٥ـی ٧ـی ٢٠٢١

 

هەواڵی پەیوەندیدار