فازڵ میرانی پێشوازیی لە کونسووڵی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر کرد

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ له باره‌گای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، فازڵ میرانی، سكرتیری مه‌كته‌بی سیاسی، پێشوازیی لە ڕۆبێرت پاڵادینۆ، کونسووڵی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا کە هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ی بوو، وێڕای به‌خێرهێنانی مێوانه‌كان، فازڵ میرانی پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوونی له كونسووڵی تازه كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه‌كه‌یدا بۆ خواست و ئاماده‌ییی ''پ.د.ك''ی نیشان دا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی لەپێناو سه‌رخستنی كاره‌كانیان و زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و، هاوكات سوپاس و پێزانینی ''پ.د.ك''ی ئاڕاسته‌ی كونسووڵی پێشوو كرد كه ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو له به‌رەوپێشبردنی په‌یوه‌ندییەكان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست له ئه‌ركه تازه‌یدا.
له دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و پڕۆسەی سیاسیی هەرێم تاوتوێ کرا.
هەر لەو دیدارەدا، کونسووڵی نوێی ئەمەریکا سوپاسی سكرتیری مه‌كته‌بی سیاسیی كرد بۆ ئه‌م پێشوازییه و ڕایشیگەیاند کە ئەمەریکا خوازیاری هه‌رێمی كوردستانێكی به‌هێز و یه‌كڕیزه و جەخت لە پرەنسیپەکانی پێکەوەژیان و ئازادی کرایەوە وەک زەمینەیەک بۆ سەقامگیری و گەشەسەندن و، تەئكیدی كرد كه وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیریكردنی هه‌رێمی كوردستان .




