فاتح مەولەوی زادە: بەزۆر كەسمان نەبردۆتە یادی قوتابیان

هەولێر- KDP.info / سكرتێری یەكێتی قوتابیانی كوردستان رەتی دەكاتەوە ڕێكخراوەكەیان ڕێگر بووبێت لە دەوامی فەرمی زانكۆ و پەیمانگاكان ئەوەش دەخاتەروو كەسانێك لە سەنگەری دژایەتی كردنی ئەو ڕێكخراوەدان.
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی داخستنی چەند پۆلێکی زانكۆ و پەیمانگاكان لە یادی شەستەمین ساڵوەگەری هەردوو ڕێكخراوی یەكێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەو یادە لە لێدوانێكدا بۆ KDP.info فاتح مەولەوی زادە سكرتێری یەكێتی قوتابیانی كوردستان رایگەیاند هەرچەندە 18ی شوبات یادی یەكێتی قوتابیانی كوردستانە، بەڵام بەبڕیارێكی فەرمی لە 19/9ساڵی 1999 لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە بڕیاردراوە ئەمڕۆژە بكرێتە رۆژی سەرجەم قوتابیان و لاوان، چونكە تەنیا یەكێتی قوتابیان نەبووە، بەڵكو یەكێتی لاوانیش لەو رۆژەدا دامەزراوە، كەواتە ئەم رۆژ و یادە بەفرەمی دانی پیانراوە لەرووی یاساییەوە، گوتی: ئەگەر كۆمەڵێك ئاماژە هەبێت كە یەكێتی قوتابیان ناوەندەكانی خوێندنی داخستبێت ئەوە زۆر دوورە لە ڕاستییەوە چونكە ئێمە لە پێشوازی ئەو حزب و لایەن و بیرو بۆچوونە جیاوازانە دابووین كە سەردانی یەكێتیەكەمانیان كردووە.
ئەوەشی خستەڕوو لە ئێوارەی یادەكەماندا سەرۆكی هەرێمی كوردستان روو لە توێژێکی قوتابیان و لاوان دەكات لە سەر چۆنیەتی پەروەردەكردنی زانستی قوتابیان ئامۆژگاریمان دەكات، بۆیە ئامۆژگارییەكانی تەواو ئەو راستییە دەردەخات كە چۆنیەتی مامەڵەكردنی قوتابیان وەك توێژێكی هەستیار و بەبایەخەوە كاریگەری خۆی دەبێت، ئێمە خاوەنی ئەو پێناسەیەبین چۆن پەیامی سەرۆك بارزانی وەلاوە دەنێین و دەرگای خوێندن دادەخەین .
فاتح مەولەوی زادە گوتیشی: بۆیە ئەوەی دەگوترێت درۆیە و رەنگە كەسانێك چاویان بەو ئەزموون و ڕابردووە مێژووییەی یەكێتیەكەمان هەڵنەیەت.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


