٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو مامۆستا (فاروق قادر) دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بۆ بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو مامۆستا (فاروق قادر)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (مامۆستا فاروق قادر) سەرۆکی پارتی سەربەخۆیی کوردستانمان بیست، بەو بۆنەوە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و ئاشنا و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و شەریکی خەمتانین.

خوازیارین هاوخەمی هەموو لایەک ببێتە مایەی دڵنەواییتان و لە کۆستی دیکە بەدووربن و، یەزدانی مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات.

انا للە وانا الیە راجعون

 

مەکتەبی سیاسی 

پارتی دیموکراتی کوردستان

٢ـی٧ـی٢٠٢١

هەواڵی پەیوەندیدار