٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەكتەبی سیاسی پارتی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی حزبی شیوعی كوردستان ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی (28) ساڵەی راگەیاندنی حزبی شیوعی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان كرد.

دەقی پەیامەكە:

بە بۆنەی(٢٨)ەمین ساڵیادی راگەیاندنی حزبی شیوعی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی حزبەكەتان دەكەین و، هیوادارین لە پێناو بەدیهێنانی مافە نیشتیمانی و نەتەوەیی و دیموكراسیەكاندا بەردەوام بن و بەرەوپێش بچن.

لەو دەرفەتەدا جەخت لەسەر یەكڕیزیی و تەبایی نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكەینەوە بۆ كاركردن لەسەر یەكگوتاری سیاسی-نیشتیمانی لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و داكۆكیكردن لە دەسكەوتەكانمان، هەروەها سوور بوون لە سەر پتەوكردنی بنەما راست و دروستەكانی خەبات و تێكۆشانی مەدەنیانە و دیموكراسیانە و، بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەكان.

هەر سەركەوتوو بن...

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

30ـی حوزەیرانی 2021

هەواڵی پەیوەندیدار