له بارهگای لقی 2 خهڵات دابهشكرا بهسهر بهشداربوانی خولێكی مهیدانی له بواری راهێنانی فریاگوزاری سهرهتایی
ههولێر- KDP.info/ لە مەراسیمێكدا ئەمرۆ لە هۆلی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر كۆتایهات بە خولێكی مەیدانی لە بواری راهێنانی فریاگوزاری سەرەتای پێشكەوتوو بۆ هۆشیاری تەندروستی و كۆمەلایەتی بۆ زیاتر لە ( 30 ) لاوی كوروكچی كوردانی خۆرئاواو ئامادە كردنیان بۆ هەماهەنگی و هاوكاری لەگەل تیمەكانی تەندروستی هەرێمی كوردستان بۆ زیاتر خزمەت گەیاندن بە ئاوارەكانی نێو كەمپی دۆمیز، ئەم خولە لەلایەن سەنتەری ئاكان بۆ هۆشیاری تەندروستی كۆمەلایەتی و هەمەهەنگی لێژنەی ناوچەی پێشەوای سەر بەلقی دوو لە شاریهەولێر رێكخرابوو، بەو مەبەستە لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەگای لق بە ئامادەبوونی عەلی حوسێن بەرپرسی لق و كارگێرانی لق و بەرپرسیناوچەی پێشەوا لە رێورەسمێكدا خەلات و هاوكاری تایبەتی پێبەخشین...
بەرپرسی لق لە وتەیەكدا ئاماژەی بە هەموو ئەو كێشەو ئاریشانەی ئەمرۆی كوردانیرۆژئاوای كوردستان كردو تەئكیدی كردەوە رۆلی ئێوە كارێكی مرۆڤایەتیە كەبەم كارە هەلساون بۆ ئەوەی بتوانن هەندیك لەم كێشانەی خەلكی نێو كەمپی دۆمیز كەم بكەنەوە، لەلایەن خۆیەوە بەرپرسی گروپەكە ستایشی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی هەرێم و لقی دووی پارتی كرد بۆ هەموو ئەو پالپشتی وهەنگاوانەی كە بۆ خزمەت گەیاندن بە كوردان لە رۆژهەلات دیتە كردن خوازیارین بتوانن رۆژیك هەموو ئەو چاكەو كارانەی پێشكەشی ئیمەیان كردوە بە خەلكی هەرێم بدەینەوە

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


