ئه‌مریكا ده‌یان پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئێرانی و عێراقی داخست

هه‌ولێر-KDP.info- ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری نادروست و نانه‌وه‌ی ئاژاوه ،ده‌یان پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئێرانی و عێراقی داخست.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه جووڵه‌كردن له‌دژی 36 پێگه، وه‌ك وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌كی ئێران بووه، كه له دژی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجام دراوه‌و بۆته هۆی نانه‌وه‌ی ئاژاوه له‌نێوان كاندیده‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ناڕاست.
جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی كه ئه‌مریكا دایخستوون، گرووپه‌كانی سوریا‌و حزبوڵڵای لوبنان و هه‌ندێك میلیشیای عێراقی و حه‌ماس-ی كه‌رتی غه‌ززه له‌خۆ ده‌گرێت.




