٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وڵاتانی گرووپی G7: یه‌ك ملیار دۆز ڤاكسین دەبەخشرێته‌ وڵاتە هەژارەكان

سەرچاوە: KDP.info

وڵاتانی گرووپی G7، بە مەبەستی کۆتایی پێھێنانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، لە ماوەی ساڵی داھاتوودا بڕی یەک ملیار دۆزی ڤاکسینى دژه‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبەخشنە وڵاتە ھەژارەکان.

راگەیەندراوی کۆتایی لووتکەی G7، کە لە رێککەوتی 11-13ی حوزەیران لە گوندی کابریس سەر بە هەرێمى لەكۆرنوال لە بەریتانیا بەڕێوەچوو، ئاشکراکرا.

راگەیەنداراوەکە، ئەوەی ئاشکراکرد کە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە مەبەستی کۆتایی پێھێنانی بە پەتاكە، لە ماوەی ساڵی داھاتوودا بڕی یەک ملیار دۆزی ڤاکسینى ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبەخشرێتە وڵاتە ھەژارەکان.

گرووپى G7 لە راگەیەندراوەکەدا، داوای بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەیەکی شەفاف و پشتبەستوو بە زانست لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیھانی و بە سەرۆکایەتی شارەزایان، دەربارەی سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد.

لە راگەیەندراوی کۆتایی لووتکەی G7دا، ئەوە وەبیرھێنرایەوە کە لە ماوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕی 12 ترلیۆن دۆلار ھاوکاری دارایی وڵاتانی ئەندام کراوە و تێیدا ھاتووە، "تاکو ئابوورییەکانمان پێویستی پێبێت ئەوە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی دارایی.

هەواڵی پەیوەندیدار