٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سەرەخۆشیی لە ھەردوو خانەوادەی فایەق حاجی مستەفا لەنجاو و مەحمود فەقێ رەشید دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی فایەق حاجی مستەفا لەنجاو

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دیار و سەرۆک عەشیرەتی مەنمی، خوالێخۆشبوو(فایەق حاجی مستەفا لەنجاو)مان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکتان و كەسوكار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و، سەرجەم خزمان لە عەشیرەتی مەنمی دەكەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان


بەڕێزان خانەوادەی  مەحمود فەقێ رەشید

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و کەسایەتی دیاری دەڤەری پشدەر، خوالێخۆشبوو (مەحمود فەقێ رەشید)مان پێگەیشت.

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار