پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (محەمەد سێوکانی) دەکات
_(11)__2021_05_17_h14m46s5__ER.jpg)
بەڕێزان خانەوادەی ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (محەمەد سێوکانی)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دڵسۆزی رێبازی بارزانی و کادیری تێکۆشەر و بەرپرسی لیژنەی ناوچەی حاجیاوای پارتیمان، ھەڤاڵ (محەمەد سێوکانی)مان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە کوردپەروەرەکەتان و كەسوكار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و سەرجەم کادیر و ھەڤاڵانی لیژنەی ناوچەی حاجیاوا و لقی یانزەی پارتیمان دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان




