فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا: ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

واشنتۆن-KDP.info- فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن هاوكاری له ئێران وه‌رده‌گرن.
ژه‌نه‌ڕاڵ فرانك مه‌ككه‌ینزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، رایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامی ئێران، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی.
ژه‌نه‌ڕاڵ فرانك مه‌ككه‌ینزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له كاتێكدا دوێنێ سێشه‌ممه، بانگهێشتی كۆمیته‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆنگره‌ی ئه‌مریكا كرابوو، ده‌رباره‌ی رۆڵی ئێران بۆ ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه ئاماژه‌ی به هێرشی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بۆ سه‌ر سعودیه كرد و له‌م باره‌وه به ئه‌ندامانی كۆنگرێسی گوت: حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن هاوكاری له ئێران وه‌رده‌گرن، له مانگی دووی ئه‌مساڵه‌وه، پتر له 150 جار به موشه‌كی باله‌ستیك، موشه‌كی كروزی زه‌مینی و ئاسمانی، هێرشیان كردۆته سه‌ر شوێنه چه‌كداری، مه‌ده‌نی و ژێربه‌ناكانی وڵاتی سعودیه.
ئه‌م قسانه‌ی ژه‌نه‌رال مه‌ككه‌ینزی هاوكات بوو له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی بەشداربووی گفتوگۆکانی تایبەت بە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران کە لە شاری ڤییەننای نەمسا له ئارادایه.
لە مانگی 7ی ساڵی 2015، رێككه‌وتنی وڵاتانی 5+1 له ڤیه‌ننا هاته ئاراوه، كه ئێرانی ناچار ده‌كرد ده‌ست هه‌ڵگرێت له په‌ره‌پێدان به به‌رنامه ناوەكییه‌كه‌ی، بەڵام دۆناڵد تره‌مپ له مانگی ئایاری ساڵی 2018دا، یه‌كلایه‌نه له‌و رێككه‌وتنه هاته ده‌رەوە و سزای توندی ئابووریی به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاند.
ئیدارەی بایدن له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه رایگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر ئێران نیازپاكی خۆی نیشان بدات و خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكات و ده‌ست له پشتیوانی تیرۆریزم هه‌ڵگرێت، ئه‌مەریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو رێككه‌وتنه‌كە، یه‌كێتی ئه‌ورووپا و به‌ریتانیا، له‌گه‌ڵ ئه‌م سیاسه‌ته‌ی واشنتن له هه‌مبه‌ر ئێران هاوهه‌ڵوێستن.
سەرچاوە: KTV




