٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی جەمیل عەبدوڵڵا مزوری دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (جەمیل عەبدوڵڵا مزوری) 

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کادیری ماندونەناس و ئەندامی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتیمان، خوالێخۆشبوو (جەمیل عەبدوڵڵا مزوری)مان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و كەسوكار و خزم و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..

انا للە وانا الیە راجعون

هەواڵی پەیوەندیدار