٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پارێزگای مووسڵ ٦٠٠ملیار دیناری بۆ دیاری كراوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- جێگری پارێزگاری مووسڵ رایگەیاند، پشكی پارێزگای مووسڵ لە یاسای بودجەدا دیاری كراوە، كە نزیكەی ٦٠٠ملیار دینارە و دەشڵێ: "ھەوڵ دەدەین ھەموو ناوچە كوردستانییەكان ئاوەدان بكەینەوە و لە كەمتر لە مانگێكیشدا دەست بە كار دەكەین بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەكان".

رەفعەت سمۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پشكی پارێزگای مووسڵ لە یاسای بودجەدا دیاری كراوە و رێنمایی بۆ دەردەكەن و دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت، كە پشكی پارێزگای مووسڵ بە گشتی نزیكەی ٦٠٠ملیار دینارە و ئێمەش لە پارێزگای مووسڵ بۆ خەرجكردنی پارەكە كۆبوونەوەیەكمان ئەنجام دا و بڕیار درا بەپێی ژمارەی دانیشتووان پارە بەسەر ناوچەكاندا دابەش بكرێت، بەمەش بەشێكی زۆری پارەكە بەر دانیشتووانی ناوچە كوردستانییەكان دەكەوێت".

سمۆ گوتیشی: "ناوچە كوردستانییەكان لە سنووری مووسڵ زیانی زۆریان بەر كەوتووە و ئێمە وەكو نوێنەرانی كورد ھەوڵ دەدەین پارەیەكی پاش بۆ ئەو ناوچانە تەرخان بكرێت، بۆ ئەوەی ئەو ناوچانە ئاوەدان بكەینەوە، چونكە زۆرینەی وێران بوونە بە ھۆی داعش و زیانی زۆریان بەركەوتووە، بۆیە ھەموو جۆرە پڕۆژەیەك بۆ ئەو ناوچانە ئەنجام دەدەین".

ناوبراو باسی لەوەش كرد: "دوو جۆر پڕۆژە ئەنجام دەدرێن، كە بریتین لە تەواوكردنی پڕۆژە تەواونەكراوەكان و كۆمەڵێك پڕۆژەی نوێش ئەنجام دەدرێن، كە بڕیارە لە ماوەیەكی كەمدا دەست بە ئەنجامدانی پڕۆژەكان بكرێت، چونكە پارەكە ھەیە و تەنھا ئەوەی دەوێت رێكاری پێویست بگرینە بەر و دەست بە ئەنجامدانی پڕۆژەكان بكەین، كە لە ماوەی كەمتر لە مانگێكدا دەست بە كارەكان دەكەین".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار