٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی ساڵیادی بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان/ یۆنادم یوسف كەنا سكرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەركردایەتی بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری

بەبۆنەی (٤٢)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەکەتان دەكەین و، هیوای بەردەوامیی و پێشكەوتنتان بۆ دەخوازین لە كار و چالاكییەكانتان.

لەو بۆنەیەدا وێرای بەرزنرخاندنی تێكۆشانی بزووتنەوەكەتان، وەك هەمیشە جەخت دەكەینەوە سەر تەبایی و یەكڕیزی گشت هێز و لایەنە سیاسییەكان و قووڵبوونەوەی گیانی هاوپەیمانێتی و برایەتی و پێكەوەژیانی نێو پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی كوردستانیی لەپێناو بەدیهاتنی مافەكانی هەموولایەك و پاراستن و برەودان بە قەوارەی شەرعی هەرێم و  دەسكەوتەكانمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن..

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١٢ـی نیسانی ٢٠٢١

هەواڵی پەیوەندیدار