٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرەخۆشی لە عومەر زاویتەیی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەڤاڵی بەڕێز عومەر زاویتەیی 

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلول و گوڵان، خوالێخۆشبوو (مستەفا محەمەد سەعید)ی باوکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەتان و كەسوكار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی باوکی کۆچکردویشتان بە بەھەشتی بەرین شادبکات..

انا للە وانا الیە راجعون

 

مەکتەبی سیاسی 

پارتی دیموكراتی كوردستان

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار